سڵیمانی چواره‌مین شوێنی مه‌به‌ستی کۆمپانیای ئاسمانیی ئه‌یرعه‌ره‌بییه‌ی ئیمارات له عێراقه
به‌شی جیهان- کۆمپانیای گه‌شتی ئاسمانیی ئه‌یرعه‌ره‌بییه‌ی ئیمارات ڕای‌گه‌یاند که ڕۆژی 6ی تشرینی دووهه‌می ئه‌مساڵ له هه‌فته‌دا دوو گه‌شتی ئاسمانی به‌ره‌و سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گه‌شتی ئاسمانیی ئه‌یرعه‌ره‌بییه له به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه که ئه‌و کۆمپانیایه سلێمانی عێراقی وه‌کوو چواره‌مین شوێنی مه‌به‌ستی گه‌شتی ئاسمانیی خۆی له عێراق و 152هه‌مین له جیهان هه‌ڵبژاردوووه.
له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که ئه‌و کۆمپانیا ئاسمانییه -که نووسینگه سه‌ره‌کییه‌ی له شارجه‌یه- له هه‌فته‌دا دوو گه‌شتی ئاسمانی به‌ره‌و سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات.
عادل عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کۆمپانیای ئه‌یرعه‌ره‌بییه له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ڕای‌گه‌یاندوووه خۆشحاڵین که شاری سلێمانی به دوای به‌غدا، نه‌جه‌ف و هه‌ولێر بۆته چواره‌مین شوێنی مه‌به‌ستی گه‌شتی ئاسمانیی ئێمه له عێراق.
سه‌رچاوه: عه‌ره‌ب بیزنس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران