حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كاره تیرۆریستییه‌كه‌ى خانه‌قین سه‌ركۆنه ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه 30ی تشرینی یه‌که‌می 2018 بۆمبێکی چێندراو له نزیک شوێنی مه‌راسیمی چله‌ی ئیمام حسێن له مه‌زاری باوه مه‌حموودی شارۆچکه‌ی خانه‌قینی سه‌ر به پارێزگای دیاله ته‌قییه‌وه و دوو ژن كه كورد بوون گیانیان له‌ده‌ست دا و 8 كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و كاره تیرۆرستییه ده‌كات كه له خانه‌قین ئه‌نجام درا و بوووه هۆى شه‌هیدبوونى دوو هاووڵاتى و ژماره‌یێكى دیكه‌ش بریندار بوون."
دزه‌یى هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هیدان كرد و هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست و دووپاتیشى كرده‌وه دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م كاره تیرۆرستییانه له‌و ناوچانه، زه‌رووره‌تى ئاسایی كردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ ناوچه‌كه ده‌رده‌خات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران