ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی سوپای عێراق بۆ پاککردنه‌وه‌ی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی عێراق
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێزه‌كانی سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازییان له دژی چه‌كدارانی داعش له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی دیاله و گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ست پێكردوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌کانی سوپای عێراق بۆ پاککردنه‌وه‌ی داعش له دیاله له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه ده‌ستی پێكردوووه و به‌رده‌وامیشی هه‌یه كه گونده‌كانی زوهره، عه‌بدولحه‌مید، ده‌وره و بوزجه له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی دیاله ده‌گرێته‌وه.
ئامانج له‌و ئۆپه‌راسیۆنه پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له چه‌كدارانی داعشه كه ماوه‌یێكه له‌و ناوچانه ده‌ستیان به جموجوڵ و چالاكی سه‌ربازی كردوووه و چالاكییه‌كانیشیان به‌رده‌وامی هه‌یه.
باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی دیاله له‌و ناوچانه‌یه كه به هۆی باری جوگرافی و داری چڕ و هۆڕه‌كان بوووه‌ته مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش و مه‌ترسییان بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروست كردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران