به‌رهه‌م ساڵح: چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌رکی سه‌ره‌کیمان ده‌بێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (٢٧ی تشرینی یه‌که‌می ٢٠١٨) سه‌رۆک کۆماری عێراق گه‌یشته سلێمانی و له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی شاره‌که له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌کر پارێزگار و قائیمقامی سلێمانی و ژماره‌یێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق و كه‌سایه‌تییه حزبی و سیاسییه‌کاندا پێشوازی لێكرا.
دواتر له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیيدا به‌رهه‌م ساڵح باسی له‌وه کرد که ده‌رفه‌تێكى نوێ له عێراق هه‌یه به هاتنه كایه‌ى حكوومه‌تى نوێ بۆ پێكهاته‌كانى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى كه‌ڵه‌كه بوون و ده‌شڵێت: چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا كارى سه‌ره‌كیى ئه‌وان ده‌بێت.
سه‌رۆک كۆمارى عێراق وتى: "ناڵێین ده‌ستكه‌وتى گه‌وره و پێشكه‌وتن به‌دى نه‌هاتوووه به‌ڵام كۆمه‌ڵێک كێشه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بوو له سه‌رتاسه‌رى عێراق هاتوووه‌ته كایه‌وه و هیوایێک هه‌یه له عێراق به‌م حكوومه‌ت و پێكهاته تازه‌یه به‌شێک له‌و كێشانه چارسه‌ر ده‌بێت".
د. به‌رهه‌م ساڵح هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه: "چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا به‌پێى ده‌ستوور كارى سه‌ره‌كیى ئێمه ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌ده‌م مافه ده‌ستوورییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان و هه‌موو پێكهاته‌كانى دیكه‌ى عێراق ده‌ستبه‌ر بێت".
هه‌ر له کۆنگره‌كه‌دا هاوخه‌میی خۆی بۆ زیانلێکه‌وتوووانی ئاگره‌که‌ی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ده‌ربڕی و گوتیشی: "دڵنیام لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌دواداچوون بۆ ڕووداوه‌که ده‌که‌ن."
به‌رهه‌م ساڵح هاوخه‌میی خۆیشی بۆ که‌سوکاری ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌ربڕی به ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کي له شه‌وی هه‌ڵبژاردنيدا وه‌ک سه‌رۆک کۆمار گیانیان له‌ده‌ست دا و گوتی: "په‌یوه‌ندييم پێوه کردوون و نوێنه‌ری خۆم ناردوووه بۆ لایان و هیوادارم ئه‌و دیارده‌یه کۆتایی پێبێت."
شایانی باسه؛ به‌رهه‌م ساڵح ڕۆژی ٢ی ئه‌م مانگه به سه‌رۆک کۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا و ئه‌مه‌ش یه‌که‌م سه‌ردانییه‌تی بۆ سلێمانی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران