عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر سزاکانی سه‌ر ئێران ڕاده‌گه‌یێنێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕای خۆی له‌سه‌ر سزاکانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئێران ڕاگه‌یاند و وتی: به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق له سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانی دیکه‌وه داده‌نێین.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عادل عه‌بدولمه‌ھدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له میانی یه‌که‌م وتاریدا له‌باره‌ی سزاکانی سه‌ر ئێرانه‌وه ڕایگه‌یاند: "ده‌مانه‌وێت عێراق له ھه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێکی ده‌ره‌کی دوور بخه‌ینه‌وه، له وڵاتانی ناوچه‌که‌وه بێت یان به‌شه‌کانی دیکه‌ی جیھان، به‌رژه‌وه‌ندیی و سه‌ربه‌خۆییی عێراق له پێش ھه‌موو شته‌کانیتر داده‌نێین، چی باشتر بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات ئه‌وه ده‌که‌ین."
پێشتریش حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌باره‌ی سزاکانی سه‌ر ئێرانه‌وه ڕایگه‌یاندبوو که عێراق له دۆخێک‌دا نییه بتوانێت سزاکانی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر ئێران پێشێل بکات و ئه‌و لێدوانه‌ی عه‌بادی ناڕه‌زاییی توندی به‌رپرسانی ئێرانی به‌دوادا ھات.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران