داوا له عێراق ده‌كرێت هاوكارى پێشكه‌ش به لێقه‌وماوانى لافاوی كوردستان بكات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هۆشیار عه‌بدوڵڵا له به‌یاننامه‌یێكدا بڵاوی كردۆته‌وه که ڕۆژى هه‌ینى 26ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ژماره‌یێک ناوچه له پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ولێر ڕووبه‌ڕووی لافاو و بارانبارینى به‌خوڕ بوونه‌وه و ناوچه‌كانى سۆران و پشده‌ریش له ناوچه زۆر لێقهوماوهكانن كه زیانى زۆریان به‌ركه‌وتوووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕوونیشی كردۆته‌وه که ژێرخانی ئه‌و ناوچانه زیانێكى زۆرى به‌ركه‌وتوووه و ژماره‌یێک گوند به ته‌واوه‌تى وێران بوون و مه‌ڕ و ماڵات و كشتوكاڵیان له‌ناو چوووه.
هۆشیار عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت: پێویسته عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیران ته‌ركیز بخاته سه‌ر لایه‌نى مرۆیى و قه‌باره‌ى ئه‌و زیان و نه‌هامه‌تیانه بزانێت كه هاووڵاتییانى هه‌رێم تووشى بوون و له‌م بارودۆخه‌ى ئێستادا به دڵ له‌گه‌ڵیاندا بێت و ده‌ستى هاوكارییان بۆ درێژ بكات.
هه‌روه‌ک داوای ده‌كات عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانى سه‌رجه‌م پارێزگاكان بێت نه‌ک ته‌نها پارێزگاكانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و خۆى به نزیک بزانێت له هاووڵاتییانی هه‌رێم و هه‌ڵه‌ى حكوومه‌ته‌كانى پێشوو دووباره نه‌كاته‌وه كه نه‌هامه‌تى هاووڵاتییانیان په‌راوێز خستبوو.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران