ئه‌ردۆغان: پێويسته چاكسازیی بنه‌ڕه‌تى له دامه‌زراوه‌ى نهتهوهيهكگرتوووهكان بكرێت
به‌شی تورکیا- سه‌رۆک كۆمارى توركيا ڕایگه‌یاند که كاتى ئه‌وه هاتوووه چاكسازى بنه‌ڕه‌تى له سيسته‌مى نهتهوهيهكگرتوووهكان بكرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی تشرینی یه‌که‌می 2018 به بۆنه‌ى 73يه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان گوتى: ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كه ده‌سته‌به‌رى ئاشتى و ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات پێويستييێكى زۆرى به چاكسازى هه‌يه.
ناوبراو گوتیشی: مرۆڤايه‌تى ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسییێکی گه‌وره بوووه‌ته‌وه له پێشه‌وه‌يان مه‌ترسييه‌كانى پاكتاوى ڕه‌گه‌زى، برسييه‌تى، ڕق له بيانييه‌كان، تيرۆر، نه‌خۆشييه درمه‌كان و گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران