قه‌یس خه‌زعه‌لی: پێکهاتنی کابینه‌یێکی ناته‌واو باشتر له به‌رده‌وامیی دۆخی ئێستای عێراقه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که هه‌بوونی کابینه‌یێکی ناته‌واو باشتر له به‌رده‌وامیی دۆخی ئێستای عێراقه و هیوایشی خواست که په‌رله‌مانتارانی عێراق ده‌نگی متمانه به دیکه‌ی ئه‌ندامانی کابینه‌ی نوێی عێراق بده‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قه‌یس خه‌زعه‌لی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی "توویته‌ر"دا ڕایگه‌یاند: پێکهاتنی کابینه‌یێکی ناته‌واو له عێراق باشتر له به‌رده‌وامیی دۆخی ئێستای عێراقه و هیوایشی خواست که ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق بتوانێت خزمه‌تگوزاریی باشتر ئاڕاسته‌ی هاووڵاتییان بکات و بارودۆخی وڵات باش بکه‌ن و شکست به پیلانه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق بهێنن.
ناوبراو گوتیشی که په‌رله‌مانتارانی عێراق به ئامانجی خزمه‌تگوزاری به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵات بتوانن ده‌نگی متمانه به دیکه‌ی ئه‌ندامانی کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بده‌ن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران