هاوپه‌یمانیی میحوه‌ری وه‌ته‌نی: پشکی ئه‌هلی سوننه له کابینه‌ی نوێی عێراقدا به شێوه‌ی یه‌کسان دابه‌ش کراوه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانیی میحوه‌ری وه‌ته‌نی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: پشکی ئه‌هلی سوننه له کابینه‌ی نوێی عێراقدا به شێوه‌ی یه‌کسان له نێوان حیزبه‌کانی میحوه‌ری وه‌ته‌نی دابه‌ش کراوه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سابت محه‌مه‌د له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که پشکی ئه‌هلی سوننه‌ی عێراق له کابینه‌ی نوێ‌دا به شێوه‌ی یه‌کسان له نێوان تێکڕای حیزبه‌کانی ئه‌ندامی میحوه‌ری وه‌ته‌نی دابه‌ش کراوه و ده‌شڵێت: به‌یاننامه‌ی هاوپه‌یمانیی "القرار" به سه‌رکردایه‌تیی ئۆسامه نۆجه‌یفی له‌باره‌ی به‌شداری نه‌کردن له کابینه‌ی نوێی عێراق به بۆنه‌ی وه‌ده‌ست نه‌هێنانی هیچ جۆره پۆستێکی وه‌زاری به‌یاننامه‌یێکی دروست و به‌جێ نییه چوونکه هاوپه‌یمانیی ئه‌لقه‌رار به‌شێک له هاوپه‌یمانیی میحوه‌ری وه‌ته‌نی نییه.
ناوبراو گوتیشی: وه‌ده‌ستهێنانی پۆستی وه‌زاری له‌لایه‌ن حیزبه سیاسییه‌کانه‌وه پێویستی به لانیکه‌م 11 کورسیی په‌رله‌مان هه‌یه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران