خبر 2018-10-24 14:52 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم:

پشتیوانی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ین/ ده‌بێت كورد له‌ بڕیاره‌ سیاسی و چاره‌نووس سازه‌كاندا هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ی عێراق بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ چوارشەممە 24ی10ی2018 مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌ یاكوب پرادا باڵیۆزی رۆمانیا له‌ عێراق كرد.

به‌پێی هەواڵی کوردپرێس، له‌و دیداره‌دا، هه‌نگاوه‌كانی پێک هێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندیی دوو قۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆمانیا، تاوتوێ كرا.

له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، كه‌ وه‌كوو كورد پشتیوانی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی راسپێردراو به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌كه‌ن و راشیگه‌یاند ده‌بێت كورد له‌ بڕیاره‌ سیاسی و چاره‌نووسسازه‌كاندا هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ بێت.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له‌ دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌یوه‌ندیی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كرا، له‌وباره‌وه‌ راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دا و راشیگه‌یاند: كار بۆ حكوومه‌تێكی به‌هێز ده‌كه‌ن.

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ باڵیۆزی رۆمانیا له‌ عێراق وتی ئه‌وان كوردستانێكی به‌هێز و یه‌كگرتوو وه‌ک به‌شێک له‌ چوارچێوه‌ی ستراتیژی سه‌قامگیری له ‌عێراقدا ده‌بینن.

له‌ لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ باڵیۆزی رۆمانیا له‌ عێراق په‌یوه‌ندی نێوان وڵاته‌كه‌یی و هه‌رێمی كوردستانی به‌زۆر باش وه‌سف كرد و باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وان په‌ره‌ به‌و په‌یوه‌ندیانه‌ به‌تایبه‌تی له ‌ڕووی ئابوورییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.