مایک پۆمپیۆ و ستیفان دیمیستۆرا گۆڕانکارییه‌کانی سووریا تاوتوێ ده‌که‌ن
به‌شی سووریا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و نێرده‌ی تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بۆ کاروباری سووریا کۆ بوونه‌وه و دوایین گۆڕانکارییه‌کانی سووریایان تاوتوێ کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ستیفان دیمیستۆرا نێرده‌ی تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بۆ کاروباری سووریا کۆ بوویه‌وه و دوایین گۆڕانکارییه‌کانی سووریا به تایبه‌ت داڕشتنی ده‌ستووری نوێی سووریایان خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وێڕای پشتڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ڕای‌گه‌یاند: دیمیستۆرا و پۆمپیۆ له‌باره‌ی پێشڕه‌وته‌کان له‌باره‌ی پێکهاتنی کۆمیته‌ی داڕشتنی ده‌ستووری نوێی سووریا گفتوگۆیان کردوووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له‌و دیداره‌دا مایک پۆمپیۆ ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌کانی دیمیستۆرا کردوووه بۆ جێگیر بوونی ئاشتی له سووریا و نه‌هێشتنی ته‌نگه‌ژه‌کان.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران