لافاو زیان به ئاواره‌كانی كرماشان ده‌گه‌یه‌نێت
به‌شی کرماشان- به‌رپرسی ڕێکخراوی مانگی سووری پارێزگای کرماشان ئاماژه به‌وه ده‌کات که به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه‌ی كه چه‌ند ڕۆژێكه ئاسمانی ئێرانی گرتۆته‌وه لافاو زیان به ئاواره‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سه‌رپێلی زه‌هاو ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌زیزی به‌رپرسی ڕێكخراوی مانگی سووری پارێزگای كرماشان به میدیاكانی ئێرانی ڕاگه‌یاندوووه که باران بارین زیان به ئاواره‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سه‌رپێلی زه‌هاو ده‌گه‌یێنێت و له ئێستادا ئه‌وان كۆمه‌ک و یارمه‌تییان به 529 كه‌س له ئاواره‌كان گه‌یاندوووه.
ناوبراو وتیشی: هه‌زار خێوه‌ت و هه‌زار به‌تانی و 200 كومبار و تۆنێک نایلۆیان به سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌ش كردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران