ئێران ڕێژه‌ی هه‌ناردنی کاڵا بۆ عێراق له 6 مانگی ڕابردوو ئاشکرا ده‌کات
به‌شی ئێران/ کوردی- سه‌ره‌ڕای فشاره‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر وڵاتان بۆ بڕینی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئێران، له شه‌ش مانگی ڕابردوودا به به‌ھای ٤.٥ ملیار دۆلار کاڵای ئێرانی له عێراق ساغ کراونه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌مید حوسه‌ینی به‌ڕێوه‌به‌ری ژووری بازرگانیی ھاوبه‌شی عێراق- ئێران ڕای‌گه‌یاندوووه که له ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا به بڕی ٤.٥ ملیار دۆلار کاڵا ھه‌نارده‌ی عێراق کراوه و به شێوه‌یێکی گشتییش ڕۆژانه به به‌ھای ٢٠ تا ٢٥ ملیۆن دۆلار کاڵای ئێرانی ھه‌نارده‌ی عێراق ده‌کرێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شی گوتوووه: له ماوه‌ی ئه‌و ٦ مانگه‌دا ١ ملیۆن و ٤٠٠ ھه‌زار ھاوڵاتیی عێراقی سه‌ردانی ئێرانیان کردوووه و چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین تا کۆتاییی ئه‌مساڵ (٢٠١٩/٣/٢٠) ژماره‌که بگات به ٣ ملیۆن و ئه‌گه‌ر ھه‌ر گه‌شتیارێکی عێراقیش ٥٠٠ دۆلاری له ئێران خه‌رج کردبێت ئه‌وا له ماوه‌ی ئه‌و ٦ مانگه‌دا بڕی ١ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار له عێراقه‌وه ڕۆشتۆته ئێران.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی فارس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران