هاوپه‌یمانیی نه‌سر: عه‌بدولمه‌هدی هه‌وڵه‌کانی بۆ ده‌رکردنی هێزه بیانییه‌کان له عێراق چڕ ده‌کاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانیی نه‌سر له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له بڕیاری سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق ده‌کات بۆ ده‌رکردنی هێزه بیانییه‌کان و له سه‌روویاندا هێزه‌کانی ئه‌مریکا له خاکی ئه‌و وڵاته.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی سه‌نید به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاند: عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌پێی پێداویستییه ئه‌منییه‌کانی عێراق پابه‌ندی ڕێککه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانه و پاش پێکهێنانی کابینه‌که‌ی هه‌وڵه‌کانی بۆ ده‌رکردنی تێکڕای هێزه بیانییه‌کان و له سه‌روویاندا هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق چڕ ده‌کاته‌وه.
ناوبراو گوتیشی: یه‌کێک له ئه‌وله‌وییه‌ته‌کانی عه‌بدولمه‌هدی پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراق و ڕێگه‌نه‌دان به هێزه بیانییه‌کانه بۆ هاتنه ناو خاکی ئه‌و وڵاته چوونکه هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق ده‌توانن ئاسایشی وڵات و سنووره‌کان به بێ ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا یان هه‌ر هێزێکی‌تر بپارێزن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران