خبر 2018-10-22 14:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕۆژنامەی عەرەبی ئەلجەدید-ی لەندەن: ئەمریکا بەمەرج پشتگیریی لە عادل عەبدولمەهدی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژنامەی عەرەبی ئەلجەدید-ی لەندەن لە ئەژماری ئەمڕۆ دووشەممەدا نووسی: ئەمریکا پشتگیرییەکانی خۆی بۆ سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق بەو مەرجە جێبەجێ دەکات کە سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو لە دژی گرووپەکانی بەرخوەدانی ئیسلامی بڕیار بدات و هەروەها توانای ئەوەی ببێت کە لەبەرامبەر ئەو گوشارانەی لەبارەی چوونەدەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق دەخرێتە سەری بوەستێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی عەرەبی ئەلجەدید زیادی کرد: پشتگیرییەکانی ئەمریکا لە حکوومەتی عادل عەبدولمەهدی بەسراوە بەو هەوڵانەوە کە لە سێ مانگی داهاتوودا ئەنجامی دەدات لەوان: ئەنجامی چەند هەوڵی ئەمنی و تەعامول لەگەڵ گرووپەکانی بەرخوەدان لە عێراق و پێبەند بوون بە گەمارۆکانی واشنتن دژ بە ئێران.

ئەو ڕۆژنامەیە هەروەها دەنووسێت: پشتگیرییەکانی ئەمریکا لە عەبدولمەهدی هەروەها بەسراوە بە هەڵویستەکانی ناوبراو هەمبەر بابەتی سووریا و پێوەندیی ئەو لەگەڵ بەشار ئەسەد و هەروها دژایەتی کردنی لەگەڵ چوونەدەرەوەی هێرەکانی ئەمریکا و هاوپەمانانی نێودەوڵەتی لە عێراق.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.