جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌شداری له حکوومه‌تی نوێی عێراق ناکات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی تشرینی یه‌که‌می 2018 فراکسیۆنی نه‌وه‌ى نوێ له په‌رله‌مانى عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگهیاندوووه که "ستراتێجی ئێمه له داهاتوودا چاودێریی کردنی حکوومه‌ت و کاره‌کانی و لێپرسینه‌وه‌ى ده‌بێت و باوه‌ڕی ته‌واومان به جیاکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له یه‌کتر هه‌یه."
له به‌یاننامه‌یێکدا ئه‌وه‌شی تێدا هاتوووه "له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه عێراقییهکانیتردا کار ده‌که‌ین بۆ دروست کردنى به‌ره‌یێکى ئۆپۆزسیۆنی کارا دوور له حزبایه‌تى و تائیفییه‌ت و دابه‌شکاری بۆ کارکردن له چوارچێوه‌ى په‌رله‌مانی عێراقدا."
فراکسیۆنی نه‌وه‌ى نوێ له به‌غدا ڕاشیگهیاندوووه: "ئێمه یه‌که‌م فراکسیۆنین له‌سه‌ر ئاستى عێراق که ئۆپۆزسیۆن بوونى خۆمان ڕاگه‌یاندوووه و پێمانوایه پرۆسه‌ى دیموکراسی و به‌کارخستنى په‌رله‌مانێکی به‌هێز له‌م ڕێگایه‌وه ده‌بێـت."
ئه‌مه له كاتێكدایه جووڵانه‌وه‌كه چوار كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه و تا ئێستا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق نه‌كردوووه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران