بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای زیادبوونی پشکی کورد له حکوومه‌تی نوێی عێراق ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 20ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌فدێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که پێکهاتبوو له کاوه محه‌مه‌د و د. ده‌رباز محه‌مه‌د له شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ د. عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عیراق کۆ بوونه‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆشحاڵیی خۆیان به ده‌ستنیشان کردنی د. عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ربڕی و به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی‌یان لێکرد و هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ خواست له‌و ئه‌رکه قورسه‌ی خراوه‌ته ئه‌ستۆی و پێیانراگه‌یاند که چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌که‌ن که کابینه‌که‌ی سه‌رکه‌وتوو بێت له چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی عیراق به گشتی و کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌تایبه‌تی که خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان باجێکی زۆری قووڵ بوونه‌وه‌ی ئه‌و کێشانه‌یان داوه، به تایبه‌تیش که ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت که‌سایه‌تییێکی سیاسیی خاوه‌ن دیدگایێکی نیشتیمانییه و په‌یوه‌ندییێکی دێرینی له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی هه‌بوووه به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا و ئومێدی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێت که جیاواز له کابینه‌کانی پێشوو هه‌نگاوی جدی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه بنێت.
دوکتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی سوپاسی وه‌فده‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵوێسته نیشتیمانییه‌کانی کرد و باسی له په‌یوه‌ندی و هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ کورد و ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا کرد و له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌کانی پێکهێنانی حکوومه‌تیشه‌وه ورده‌کارییه‌کانی بۆ وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان روون کرده‌وه و رایگه‌یاند که له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا کاندیداکانی کابینه‌که‌ی و به‌رنامه‌ی حکوومه‌ته‌که ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
له‌باره‌ی پێکهاته‌ی حکوومه‌ته‌وه، وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوا و پێداگری له‌سه‌ر پشکی کورد له حکوومه‌تدا کرد و گوتیشی: پێویسته له‌و ٢٢ وه‌زاره‌ته‌ی بڕیاره رابگه‌نرێت لانیکه‌م چوار وه‌زاره‌ت به‌ر کورد بکه‌وێت چوونکه کورد وه‌ک پێکهاته‌یێکی سه‌ره‌کیی عیراق و به‌پێی ڕێژه‌ی ئه‌ندامانی له په‌رله‌مانی عێراق و له کابینه‌کانی پێشووی حکوومه‌تدا پێویسته له چوار وه‌زاره‌ت که‌متری به‌ر نه‌که‌وێت.
له به‌رامبه‌ردا عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاشی‌گه‌یاند: تا ئێستا ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پشکی کورد له وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه هه‌یه به ته‌واوی یه‌کلای نه‌کردۆته‌وه و له ڕۆژانی داهاتوودا هه‌وڵی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ده‌دات یانیش پۆسته‌کانی کورد به به‌تاڵی به‌جێده‌هێڵێت تا ده‌گه‌ین به ڕێککه‌وتن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران