عادل عه‌بدولمه‌هدی واده‌ی ڕاگه‌یاندنی کابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی ئاشكراكرد
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق رایگه‌یاند که هه‌فته‌ی داهاتوو ناوی وه‌زیرانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و به‌رنامه‌ی كابینه‌كه پێشکه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که له ئێستادا عادل عه‌بدولمه‌هدی له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی و سه‌ركردایه‌تیی فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژێكی گونجاو دیاری بكه‌ن تاوه‌کوو ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌كه بدرێت.
شایانی باسه؛ 3ی ئه‌م مانگه د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌ھدی ڕاده‌سپێرێت له ماوه‌ی مانگێكدا حكوومه‌تی نوێی عێراق پێكبھێنێت.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران