دیسانه‌وه بوومه‌له‌رزه کرماشانی هه‌ژانده‌وه
به‌شی کرماشان/ کوردی- بوومه‌له‌رزه‌یێک به گۆڕی 4.9 پله به پێوه‌ری ڕیخته‌ر شاری قه‌سر شیرین سه‌ر به پارێزگای کرماشانی هه‌ژانده‌وه.
کوردپرێس- سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌زانیی جیۆفیزیکی زانکۆی تاران ڕای‌گه‌یاند: کاتژمێر 06:46 خوله‌کی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه 17ی تشرینی یه‌که‌می 2018 بوومه‌له‌رزه‌یێک به گۆڕی 4.9 به‌پێی پله‌ی ڕیخته‌ر له شاری قه‌سر شیرینی سه‌ر به پارێزگای کرماشان ڕووی دا.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌زانیی زانکۆی تاران چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌که شاری "قه‌سر شیرین" و له قووڵاییی 10 کیلۆمه‌تریی زه‌ویدا ڕووی داوه و پانتاییی جوگرافیاییی بوومه‌له‌رزه‌که 34.460 و درێژیی جوگرافیاییشی 45.533 بوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران