فوئاد مه‌عسووم و جێگره‌کانی خانه‌نشین ده‌كرێن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی دادی عێراق، ته‌عین بوونی به‌رهه‌م ساڵحی له پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق په‌سه‌ند كرد و هه‌ریه‌كه له فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک كۆماری پێشوو و سێ جێگره‌كه‌ی خانه‌نشین كرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی تشرینی یه‌که‌می 2017 وه‌زاره‌تی دادی عێراق له ڕێگه‌ی نووسراوێکه‌وه به ژماره 4512 به‌رهه‌م ساڵحی بۆ پۆستی سه‌رکۆماری عێراق ته‌عین كردوووه و ئاراسته‌ی ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی كردوووه بۆ بڵاوكردنه‌وه.
هه‌روه‌ها به نووسراوێكی ژماره 72 و 73 و 74 و 75ی ساڵی 2018 محه‌مه‌د فوئاد مه‌عسووم و نووری مالیكی و ئه‌یاد عه‌ولاوی و ئوسامه نوجێفی خانه‌نشین كردوووه.
شایانی باسه؛ به‌رهه‌م ساڵح رۆژی 2ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه به سه‌رۆک كۆماری نوێ هه‌ڵبژێردرا و له‌و واده‌یه‌شه‌وه به شێوه‌یێكی فه‌رمی له پۆسته‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاره.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران