كۆمه‌ڵ هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر به‌شداری كردن له حکوومه‌تی نوێی عێراق ئاشکرا ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر گفتوگۆكانی تایبه‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عیراق ڕاده‌گه‌یێنێت و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌شیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت: بۆ به‌شداری كردن له حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ هیچ هێز و لایه‌نێک هاوپه‌یمانی ناكه‌ین و ئه‌گه‌ر به‌شداری بكه‌ین خۆمان به دوو كورسییه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ین.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به SNNی ڕاگه‌یاند: هه‌ڵوێستمان روون و ئاشكرایه كه له‌گه‌ڵ هیچ هێز و لایه‌نێكی سیاسیی كوردی و عه‌ره‌بی، گه‌وره و بچووک هاوپه‌یمانی ناكه‌ین بۆ به‌شداری كردن له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق.
ناوبراو وتیشی: "ئه‌گه‌ر بڕیارمان دا به‌شداری له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت بكه‌ین ئه‌وكاته خۆمان به دوو كورسی په‌رله‌مانییه‌وه گفتوگۆكانمان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بووین به ئۆپۆزسیۆنیش ڕه‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر ده‌گرین ئه‌گه‌رنا ده‌ستخۆشی له‌وه ده‌كه‌ین كه حكوومه‌ت پێكده‌هێنێت و ئێمه‌ش كاری په‌رله‌مانتاریی خۆمان ده‌كه‌ین".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران