خبر 2018-10-16 05:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نان لە کوردستان گران بوو

بەشی کوردستان- لە کۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی نانەواکانی کوردستان لەگەڵ ئیدارەی پارێزگاریی کوردستان، نرخی نان سەدا 27 گران کرا.

کوردپرێس:

کۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی نانەواکان و ئیدارەی پارێزگاریی کوردستان بەڕێوە چوو و لەو دانیشتنەدا بڕیار درا نرخی نان 27 لە سەد زیاد بکرێت.

لە دانیشتنەکەدا نوێنەری نانەواکان داوای کرد نرخی نانی لەواش بکرێت بە 240 تمەن لە بەر ئەوەی 4 ساڵە نان گران نەبووە و کرێکار و شاتری نانەواکان بە مەعاشێکی کەم کار دەکەن و ژیانی ڕۆژانەیان پێ هەڵناسووڕێت.

بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان کە سەرۆکایەتیی دانیشتنەکەی دەکرد لە وەڵامدا ڕەخنەی لەوە گرت کە لە ساڵی 93 تا ئێستا نرخی نان وەکوو خۆی ماوەتەوە و ئێستا داواکارییەکانی نانەواکان کەڵەکە کراون بەڵام ناشکرێت بە یەکجاری نرخێکی نەگونجاو بە سەر هاووڵاتییاندا بەپێندرێت.

پاش گفتوگۆ لە بارەی نرخی نان ئەنجامە وا دەرچوو کە نانی لەواش بکرێت بە 200 تمەن واتا 5ی بە هەزار. نرخی نانی سەنگەکی بە گونکەی 450 گەرمەوە 700 تمەن (نرخی حکوومی) و نرخی کولێرەی بەڕبەڕی بە گونکەی 450 گرەمەوە بکرێت بە 650 تمەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.