وه‌زیری ئیتڵاعات: تا ئێستا 300 گرووپی تیرۆریستی له‌ناو براون
به‌شی ئێران- وه‌زیری ئیتڵاعاتی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات که تا ئێستا توانیویانه 300 گرووپی تیرۆریستی له ناو ببه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود عه‌له‌وی وه‌زیری ئیتڵاعاتی ئێران له میانی وتارێكی له نۆیه‌مین لووتكه‌ی قوتابیان كه له تاران به‌ڕێوه چوو رایگه‌یاند که وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات به هه‌موو شێوه‌یێک ڕووبه‌ڕووی دوژمنانی وڵات ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان هه‌ست به ئارامی و ئاسایش بكه‌ن.
ناوبراو وتیشی که وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات تا ئێستا توانیویه‌تی 300 گرووپی تیرۆریستی له ناو ببات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران