وه‌فدێكی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆ بوویه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌فدێكی یه‌كێتی و عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كۆ بوونه‌وه و هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تێک كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی داخوازی و پێداویستیی خه‌ڵک بێت و پارێزگاری له مافه ده‌ستوورییه‌كان بكات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 14ی تشرینی یه‌که‌می 2018 عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ وه‌فدێکی یه‌کێتی کۆ بوویه‌وه که وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی پێكهاتبوون له ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و بافڵ تاڵه‌بانی.
له دیداره‌که‌دا له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق گفتوگۆ كرا و وه‌فدی یه‌كێتی بیروبۆچوون و داواكاریی یه‌كێتیان خسته ڕوو و ڕایانگه‌یاند وه‌ک یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تێكی نیشتمانین به به‌شداری هه‌موو لایێک، ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و بنه‌ماكانی ده‌ستووریش بكرێته بنه‌مای ئه‌و حكوومه‌ته و مافه‌كانی گه‌لی كوردی تێدا به‌رجه‌سته بكرێت.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران