وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سووریا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سووریا له دیمه‌شق كۆ بوونه‌وه و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی ھه‌ر دوو وڵاتیان تاوتوێ كرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كردوووه‌ته‌وه که ئیبراھیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گه‌یشتوووه‌ته دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دیمه‌شق له‌لایه‌ن وه‌لید موعه‌لیم ھاوتا سوورییه‌كه‌ی پێشوازی لێكراوه و دواتریش له دیدارێكدا گفتوگۆیان كردوووه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی ھه‌ر دوو وڵات.
پێشتریش وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاندبوو که جه‌عفه‌ری له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا و گه‌وره لێپرسراوانی ئه‌و وڵاته كۆ ده‌بێته‌وه و سه‌ردانه‌كه‌ش دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران