وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێک له تورکیا 35 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه
به‌شی تورکیا- بارهه‌ڵگرێک که کۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتبوو له شارۆچکه‌ی مه‌نده‌ره‌سی ئیزمیر وه‌رگه‌ڕایه‌وه و به‌هۆیه‌وه 22 که‌س کوژران و 13 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
کوردپرێس: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستکه‌وتوون بارهه‌ڵگره‌که له ئایدنه‌وه به‌ره‌و ئیزمیر ڕۆیشتوووه و له شارۆچکه‌ی مه‌نده‌ره‌س شۆفێره‌که‌ی کۆنترۆڵی بارهه‌ڵگره‌که‌ی له ده‌ست داوه و وه‌رگه‌ڕاوه.
له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له ناوچه‌که بوون هه‌واڵیان داوه‌ته لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌کان و ژماره‌یێکی زۆر له تیمه‌کانی پۆلیس، ته‌ندروستی و ئاگرکوژێنه‌وه ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کراون.
به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تایییه‌کان له ئه‌نجامی ڕووداوه‌که‌دا 22 که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه که ژماره‌یێکیان منداڵن و 13 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوونه که باری ته‌ندروستی هه‌ندێک له برینداران به ناجێگیر ڕاگه‌یێندراوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران