وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گه‌یشته سووریا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند که ئیبراھیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی به‌سه‌ردانێک گه‌یشته سووریا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 14ی تشرینی یه‌که‌می 2018 له به‌یاننامه‌یێکدا ئه‌حمه‌د مه‌حجووب ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئیبراھیم جه‌عفه‌ری له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ دیمه‌شق چاوی به به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سووریا و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌که‌وێت.
سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ سووریا دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و پێشتر ئه‌حمه‌د مه‌حجووب رایگه‌یاندبوو ئیبراھیم جه‌عفه‌ری سه‌ردانی سووریا ده‌کات.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران