هێشتا 30%ی ئاواره‌کانی بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌ژین
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌به‌ت جه‌مالی‌نیا قایمقامی سه‌رپێل زه‌هاو ڕای‌گه‌یاندوووه: به‌شێک له‌و هاووڵاتییانه‌ی له بوومه‌له‌رزه‌که‌ی سه‌رپێل زه‌هاو خانوووه‌کانیان ڕووخاوه له گوزه‌رانێکی سه‌ختدا ده‌ژین و ڕووبه‌ڕووی بێ‌شوێنی بوونه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تیش هاوکاریی پێویستیان ناکات.
ناوبراو گوتیشی: به‌شێک له ئه‌و هاووڵاتییانه پێشتر خانوویان له ناوچه‌کانی‌تری ئێران به‌کرێ گرتوووه به‌ڵام له ئێستادا ڕووبه‌ڕووی گرفتی دارایی بوونه‌ته‌وه و ناتوانن پاره‌ی خانووی کرێ بده‌ن.
محه‌به‌ت جه‌مالی‌نیا باسی له‌وه‌ش کردوووه که له مانگی داهاتووه‌وه وه‌رزی زستان ده‌ست پێده‌کات و به‌شێک له‌و خێمه کاتییانه‌ی که بۆ ئاواره‌کان دروست کراون ئاو و کاره‌بای پێویستی نییه، به‌مه‌ش هاووڵاتییان تووشی گرفت ده‌بنه‌وه.
قایمقامی سه‌رپێل زه‌هاو له‌باره‌ی هاوکارییه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ ئاواره‌کان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: تا ئێستا ده‌وڵه‌ت زیاتر له ١٠ هه‌زار خانووی نۆژه‌ن کردوووه‌ته‌وه که به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌که‌وه زیانی پێگه‌یشتوووه، له پلانیشدایه ته‌واوی ئه‌و خانووانه نۆژه‌ن بکاته‌وه که زیانیان پێ گه‌یشتوووه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران