پارتی داوای وه‌زاره‌تێكی سیادی و دوو وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزاری له عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێکی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت که ئه‌و حیزبه چاوی له وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تێكی سیادی و دوو وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزارییه له كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كه بڕیاره به‌م نزیكانه رابگه‌یه‌نرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌یار تاهیر په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكرات رایگه‌یاند که پارته‌كه‌ی به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن چاوی له وه‌رگرتنی سێ پۆستی وه‌زارییه له كابینه‌ی داهاتوو.دا
به‌یار تاهیر راشیگه‌یاند که پارتی دیه‌وێت له‌و كابینه‌یه دوو وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزاری و وه‌زاره‌تێكی سیادی وه‌ربگرێت به بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ وه‌زاره‌تێک بهێنێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ناوی هیچ وه‌زاره‌تێكی نه‌هێناوه به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان پارتی به‌نیازی پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وته كه یه‌كێكه له وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران