ئه‌ردۆغان بۆ تره‌مپ: دادگای تورکیا به شێوه‌یێکی سه‌ربه‌خۆ بڕیاری داوه
به‌شی تورکیا- سه‌رکۆماری تورکیا له‌باره‌ی بڕیاری دادگا په‌یوه‌ندیدار به ئاندریو کرایگ برونسۆن پیاوی ئایینی به ره‌گه‌ز ئه‌مریکی رایگه‌یاند: "به‌ڕێز سه‌رۆک تره‌مپ، وه‌ک ھه‌میشه جه‌ختم له‌سه‌ر کردوووه‌ته‌وه دادگای تورکیا به شێوه‌یێکی سه‌ربه‌خۆ بڕیاری داوه".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا نووسیویه‌تی: "به‌ڕێز سه‌رۆک تره‌مپ، وه‌ک ھه‌میشه جه‌ختم له‌سه‌ر کردوووه‌ته‌وه، دادگای تورکیا به شێوه‌یێکی سه‌ربه‌خۆ بڕیاری داوه".
ئه‌ردۆغان ڕاشیگهیاندوووه: "ھیوادارم ئه‌مریکا و تورکیا وه‌ک دوو ھاوپه‌یمان به‌رده‌وام بن له ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌کتر".
سه‌رکۆماری تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه که ئه‌مریکا و تورکیا بهرهنگاربوونهوهیێکی ھاوبه‌ش به‌رامبه‌ر به ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کان به‌تایبه‌تی په‌که‌که، داعش و فه‌تۆ به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران