شۆن ڕایان: له‌سه‌ر بانگهێشتی عێراق هێزه‌کانی ھاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی له‌و وڵاته ده‌مێننه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 13ی تشرینی یه‌که‌می 2018 عه‌قید شۆن ڕایان وته‌بێژی فه‌رمیی ھاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی ھێزه‌کانی ھاوپه‌یمانان له عێراق له لێدوانێکی تایبه‌تدا گوتی: "ھاوپه‌یمانان له‌سه‌ر بانگھێشتی حکوومه‌تی عێراق لێره‌ین و ئێمه ھه‌تاوه‌کوو ئه‌و کاته‌ی ئه‌و بانگھێشته، که ھه‌تا ئێستا کارایه، ده‌مێنینه‌وه."
ناوبراو وتیشی: "پێمانوایه ئێمه ھاوبه‌شی باشین و ده‌توانین له‌شه‌ڕی دژی داعش له عێراق به‌ده‌وام بین."
وته‌بێژه‌که‌ی ھاوپه‌یمانان سه‌باره‌ت به ئاستی مه‌ترسی و ھه‌ڕه‌شه‌کانی چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی عێراق ڕوونی کرده‌وه: "ھه‌ڕه‌شه‌ی داعش ھێشتا له سووریا و عێراق به‌رده‌وامه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ته‌نھا له‌سه‌دا یه‌کی ئه‌و خاکه‌یان به‌ده‌سته‌وه ماوه که پێشتر کۆنترۆڵیان کردبوو، مانای وانییه ئه‌وان ھێزێکی ھه‌ڕه‌شه‌که‌ر و به‌ھێز نین، ھه‌ڵبه‌ت به ئاستێکی زۆر بچووکتر له جاران."
شۆن ڕایان سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ڕۆژئاوای سووریاش جه‌ختی کرده‌وه که "نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج و ڕێککه‌وتنی ھه‌ر دوو حکوومه‌تی ئه‌مریکا و تورکیا له چالاکی و ڕێککه‌وتندان و له نێوانیشیاندا یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) بچنه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌که."
ناوبراو ئاشکراشی کرد: "ھاوپه‌یمانان و ھێزه‌کانی سووریای دیموکراتی به‌رده‌وام ده‌بن له پێکه‌وه‌کارکردن له ناوه‌ڕاستی دۆڵی ڕووباری فورات بۆ پاککردنه‌وه‌ی ناوچه‌که له پاشماوه‌کانی داعش و شه‌ڕی سه‌ره‌کیی ئێمه له‌و ناوچه‌یه چڕ کراوه‌ته‌وه."
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران