به‌رهه‌م ساڵح و هادی عامری کۆ بوونه‌وه
‎به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژى شه‌ممه 13ی تشرینی یه‌که‌می 2018 د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار له کۆشکی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیی کرد له هادی عامری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح و شاندێکی هاوڕێ و له دیداره‌که‌دا پیرۆزباییی گه‌رمیان له د. به‌رهه‌م کرد به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆک کۆمار.
له وته‌کانیدا د. به‌رهه‌م ساڵح متمانه و باوه‌ڕی قووڵی خۆی ده‌ربڕی به توانای عێراقییه‌کان بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌ر کۆسپ و ته‌گه‌ره‌یێک له‌ڕێی گرتنه‌به‌ری شێوازی دیالۆگی بنیاتنه‌ر و کار کردن بۆ پته‌وکردنی هاریکاری و چه‌سپاندنی یه‌کڕیزی و ئاماژه‌ی کرد بۆ ئه‌و گیانی برایه‌تییه‌ی که هه‌موو پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵی عێراقی پێکه‌وه ده‌به‌ستێت .
سه‌رۆک کۆمار گرنگیی په‌له‌کردنی له پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی دووپات کرده‌وه و به‌پێی به‌رکه‌وته ده‌ستووری و قانوونییه‌کان و ده‌ست پێکردنی ئاوه‌دان کردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه و پێشکه‌ش کردن و دابین کردنی خزمه‌تگوزارییه پێویستییه‌کان به هاووڵاتییان له ته‌واوی ناوچه‌کانی عێراق و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و لاوازی ئیداری که بڵاو بوووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها داوای له هێز و فراکسیۆنه سیاسییه‌کان کرد هاریکاریی بکه‌ن له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیری ڕاسپێردراو بۆ ئاسانکاری له ئه‌رکه‌که‌یدا بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتوو.
سه‌رۆک کۆمار ڕۆڵی قاره‌مانانه‌ی عامری و هاوکاره‌کانی و جه‌نگاوه‌رانی هه‌موو به‌شه‌کانی له به‌گژداچوونه‌وه‌ی تێرۆریستانی داعش له مه‌یدانه‌کانی جه‌نگ به‌رز نرخاند که به‌ده‌ست هات به ده‌ست له ناوده‌ستکردن و یه‌کخستنی هه‌وڵه نیشتمانییه‌کان سه‌رکه‌وتنی مه‌زن به‌ده‌ست هات، هاوكات سه‌رۆک کۆمار پشتیوانی کردنی خۆی دووپات کرده‌وه بۆ سه‌رۆک وه‌زیری ڕاسپێردراو له دیاری کردنی وه‌زیره‌کانی کابینه‌که‌یدا .
‎سه‌رۆک و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانیی فه‌تح لای خۆیانه‌وه پشتیوانیی ته‌واوی خۆیان دووپات کرده‌وه بۆ سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح و داوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ کرد له‌پێناوی خزمه‌ت کردنی گه‌لی عێراقدا به هه‌موو پێکهاته و ڕه‌نگه‌کانییه‌وه بێ جیاوازیی.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران