خبر 2018-10-13 12:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا خەریکی گواستنەوەی هێز و کەرەستەی سەربازییە بۆ کۆبانی و گرێ سپی

بەشی سووریا- پاش پەیامەکەی ئەردۆغان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی فورات سەرچاوە خۆجێییەکان باس لە گواستنەوەی هێز و کەرەستەی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا دەکەن بەرەو کۆبانی و گرێ سپی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش وتەکانی ڕۆژی ڕابردووی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەباەری هەوڵی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی فورات، هەواڵدەریی هاورانیووز لە زاری سەرچاوە خۆجێییەکانەوە ڕایگەیاند: ئەرتەشی تورکیا دەستی کردووە بە گواستنەوەی هێز و چەک بەرەو کانتۆنە کوردنشینەکانی کۆبانی و گرێ سپی لە باکووری سووریا.

بەگوێرەی زانیارییەکان هێزەکانی سوپای تورکیا سەرقاڵی ئامادەبوونن بۆ ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە قەراخی ڕووباری فورات و گوندەکانی زۆراوان، بوبان و ئاشە.

هەروەها ئەو هەواڵانەی کە لە ناوچەی گرێ سپی بەدەست گەیشتوون باس لە گواستنەوەی بەربڵاوی هێز و جیهازاتی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا دەکەن بەرەوە کانتۆنی کوردنشینی گرێ سپی کە ئێستا لەژێر دەسەڵاتی هێزە کوردەکانی سووریایە؛ هەروەها ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەرتەشی تورکیا 3 هەزار هێزی چەکداریی لە گوندەکانی ئاک چاکال لە سنووری تورکیا لە نزیکیی گرێ سپی جێگیر کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.