خبر 2018-10-11 12:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغدا

بەشی تورکیا- مه‌ولوود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق و بڕیارە سەردانی هەولێریش بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چاوشئۆغڵو له ‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌ لایه‌ن حازم یوسف‌ بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه، پێشوازی لێكرا.

بڕیارە ئەمڕۆ چاوشئۆغڵو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌ به‌رهه‌م ئەحمەد ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای عێراق و محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به‌رپرسانی دیكه‌ی عێراقی و نوێنه‌رانی پێکهاتەی توركمان كۆ ببێته‌وه‌.

لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا و دوای کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، بڕیارە چاوشئۆغڵۆ سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کۆ ببێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.