نووسینگه‌ی عه‌بدولمه‌هدی هه‌واڵێک ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌ندێک هه‌واڵ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه سه‌باره‌ت به بڵاوکردنه‌وه‌ی لیستێکی وه‌همی ناوی وه‌زیران له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختی كردوووه‌ته‌وه: "سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له ڕاستییه‌وه كه باس له بڵاوكردنه‌وه‌ی لیستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی وه‌زیره‌كانی حكوومه‌تی نوێی عیراق ده‌كرێت له‌لایه‌ن عادل عهبدولمههدیهوه."
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه: "دیاره ئامانج له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و لیسته بۆ چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتی و دروست كردنی پشێوییه."
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌وه‌شی وتوووه: "بۆ هه‌ر زانیاری و هه‌واڵێک پشت به راگه‌یه‌ندراوه فه‌رمییه‌كانی نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ببه‌سترێت."
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران