مه‌سعوود حه‌یده‌ر: پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019 پێشێل کردنی ده‌ستووری عێراقه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 10ی تشرینی یه‌که‌می 2018 مه‌سعوود حه‌یده‌ر كه له خولی پێشوی په‌رله‌مانی عێراقدا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی بوو له په‌یامێکدا ڕایگه‌یاند: "پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2019 پرۆژهیاسایێکی سیاسییه و پێشێل کردنی ده‌ستووری عێراق و پێشێلکاری یاسایی تێدایه."
مه‌سعوود حه‌یده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه "حکوومه‌تی به‌کاربه‌ر چه‌ند به‌ربه‌ستێکی سیاسی تێدا داناوه بۆ دروست کردنی کێشه‌ی سیاسی له نێوان ھه‌رێم و به‌غدا. پشکی ھه‌رێمی کوردستان به 12.67 له‌سه‌د دانراوه و خه‌رجی سیادێکان زیاتره به‌راورد به ساڵی 2018
مه‌سعوود حه‌یده‌ر به پێویستی زانیوه په‌رله‌مان پرۆژه‌یاساکه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ حکوومه‌ت و حکوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌ی حکوومه‌تی نوێ پرۆژه یاساکه ئاماده بکات.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران