عادل عەبدولمەهدی داوا دەکات لە نێو باڵەخانەی پەرلەمان نووسینگەیێکی بۆ بکرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق بۆ پێکهێنانی حکوومەت داوای کردووە لە نێو باڵەخانەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە نووسینگەیێکی بۆ بکرێتەوە ئەوەش بۆ هەماهەنگی و هاریکاریی زیاتری سەرۆکوەزیران لە گەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
کوردپرێس:
عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی ئەو وڵاتە داوای کردووە لە نێو باڵەخانەی پەرلەمان نووسینگەیێکی هەبێت لە بەر ئەوەی هەماهەنگی و خێرایی ببێت لە داڕشتن و پەسەندکردنی یاسا و پڕۆژەکانی.
عادل عەبدولمەهدی وتوویەتی بۆ هاوکاریی زیاتری نێوان دوو دەسەڵاتی یاسادانەر و جێبەجێکاری یاسا پێویستە سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسینگەیێکی لە نێو باڵەخانەی پەرلەمان هەبێن.
بۆچوونی بەکارهێنەران