خبر 2018-10-11 05:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەرێکی هاوپەیمانیی بونیاتنانەوە:

دەوڵەتی ئایندەی عێراق شکست بهێنێت عادڵ عەبدولمەهدی بەرپرسیاری سەرەکی دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی شەبەکی هاوپەیمانێتیی بونیاتنانەوە وتوویەتی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق دەسەڵاتی تەواوی هەیە بۆ دەستنیشان­کردنی وەزیرەکانی کابینەکەی بۆیە ئەگەر هەر چەشنە فەشەلێک لەو دەوڵەتا بینرا بەرپرسیارە گەورەکە سەرۆکوەزیران دەبێت.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی ئیتیجاەپرێسی عێراقی لە زاری "حەنین قەدۆ" ئەندامی شەبەکی هاوپەیمانێتیی بونیاتنانەوە لەو بارەیەوە وتوویەتی لە دەوڵەتە پێشووەکاندا شەخسی سەرۆکوەزیران بۆ خۆی کەسی دەستنیشان دەکرد و ئەوەش بەپێی ڕاسپاردە یان گوشاری لایەنەکانی دیکە.

ناوبراو زیادی کرد: سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق دەسەڵاتی تەواوی هەیە بۆ دەستنیشان­کردنی وەزیرەکانی کابینەکەی بۆیە ئەگەر هەر چەشنە فەشەلێک لەو دەوڵەتا بینرا بەرپرسیارە گەورەکە سەرۆکوەزیران دەبێت.

قەدۆ جەختیشی کردەوە لە سەر زەروورەتی جێبەجێ کردنی بەرنامەی دەوڵەتی نوێی عێراق و خۆ بواردن لە بەڵێن پێدان و وەعد و وەعید.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.