هێزه ئه‌منییه‌كانی مووسڵ ڕووفاتی 22 هاووڵاتیی ئێزیدیان دۆزییه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێزه ئه‌منییه‌كانی مووسڵ ڕایانگه‌یاند که ڕووفاتی 22 هاووڵاتیی ئێزیدیان له ناوچه‌ی مووسڵی كۆن دۆزیوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لام عه‌گیدی وته‌بێژی پۆلیسی نه‌ینه‌وا به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقییه‌ی ڕاگه‌یاندوووه که هێزه‌کانی پۆلیسی عێراق له ناوچه‌ی عه‌مو ئهلبهقال له مووسڵی كۆن ته‌رمی 22 هاووڵاتیی ئێزیدیان دۆزیوه‌ته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه: له ناو ڕووفاتهكاندا 16 كچی ئێزیدی هه‌ن كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ڕفێنرابوون و دواتر كوژراون.
وته‌بێژی پۆلیسی نه‌ینه‌وا راشیگه‌یاندوووه: هێزه ئه‌منییه‌كان ڕووفاتی ئیزیدییهكانیان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كردوووه بۆ ناساندنیان له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران