به‌رهه‌م ساڵح داوای پشتگیریی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ ده‌كات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق داوای پشتگیریی لایه‌نه سیاسییه‌کان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح له میانی لێدوانێكیدا ڕای‌گه‌یاند که پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان پشتگیریی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی حكوومه‌ت پێكبهێنرێت تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه خزمه‌تگوزاری بگه‌یێنرێته خه‌ڵكی.
سه‌رۆک كۆمار له‌باره‌ی ئه‌ركی حكوومه‌تی داهاتووش گوتی: حکوومه‌تی داهاتوو ده‌بێت ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات و پارێزگاری له یاساش بكات، هه‌روه‌ها سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی له وڵات به‌رپا بكات.
قسه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح له كاتێكدایه كه له 2ی ئه‌م مانگه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپاردوووه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كه بڕیاره له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا ئه‌و حكوومه‌ته پێكبهێنرێت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران