له دیدار له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح؛
فاتح یێڵدز: له چه‌ند مانگی داهاتوو گه‌شته‌كانی نێوان سلێمانی و توركیا ده‌ست پێده‌کاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزی تورکیا کۆ بوویه‌وه و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باڵیۆزی توركیا له عێراق ڕایگه‌یاند که له چه‌ند مانگی داهاتوودا گه‌شته‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی و فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی تشرینی یه‌که‌می 2018 له میانی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ فاتیح یه‌ڵدز باڵیۆزی توركیا له عێراق، فاتیح یه‌ڵدز ڕایگه‌یاند که وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه گه‌شته‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی و فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌ست پێبكاته‌وه.
باڵیۆزی توركیا له عێراق ڕاشیگه‌یاند که به‌ر له ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی سلێمانی بۆ توركیا هه‌ندێک ڕێوشوێن هه‌یه ده‌بێت ئه‌نجام بدرێن به‌ڵام باڵیۆزه‌كه‌ی توركیا ورده‌كاریی ڕێوشوێنه‌كانی ئاشكرا نه‌كرد.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران