حه‌سه‌ن ڕۆحانی په‌یامێک ئاڕاسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌کات
به‌شی ئێران- سه‌رۆک كۆماری ئێران په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق كرد و داوای كرد په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و عێراق له سه‌رده‌می ئه‌ودا به‌ره‌و باشتر بچێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک كۆماری ئێران په‌یامێكی به بۆنه‌ی ڕاسپاردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند که هیوادا‌ره له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه په‌یوه‌ندییه ئابووری، سیاسی و كلتوورییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆیه‌وه ببینێت.
شایانی باسه؛ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراقه‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ڕا‌سپێردرا و ئێستاش ناوبراو له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كاندا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ستی به گفتوگۆ كردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران