عەبدولمەهدی بە تەمایە سەرۆک ڕوکنی سوپای عێراق بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگری کاندید بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی هاوپەیمانیی فەتح لە پەڕلەمانی عێراق وتوویەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری داوە سەرۆک ڕوکنی سوپای عێراق کاندید بکات بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە.
کوردپرێس:
ئەحمەد حەیدەر لەو بارەیەوە با ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق چەند کەسێکی لە بەرچاو گرتووە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی بەرگریی عێراق و یەک لەو کەسانەش فەریق ڕوکن عوسمان غانمییە.
حەیدەر زیادی کرد: غانمی کەسایەتییێکی سەربازیی لێهاتوو و بەتوانیایە و توانای ئیدارەکردنی وەزارەتی بەرگریی عێراقی هەیە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران