به‌رھه‌م ساڵح: په‌یوه‌ندییێکی زیندوومان له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ده‌وێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 7ی تشرینی یه‌که‌می 2018 له میانی دیدارێکدا به‌رھه‌م ساڵح تێڕوانینه تایبه‌ته‌کانی خۆیی تاوتوێ کرد سه‌باره‌ت به سروشتی په‌یوه‌ندییه چاوه‌ڕوانکراوه‌کانی نێوان عێراق و ده‌وڵه‌تانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و ته‌واوی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له چوارچێوه‌ی ئیراده‌یێکی نیشتمانیدا بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی و پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزاریی مۆدێرن و ھاوچه‌رخ.
به‌رھه‌م ساڵح دووپاتی کرده‌وه پێویسته پشتیوانیی بکرێت له حکوومه‌تی داھاتوو، عێراقیش نه‌سووتێنرێت به ئاگری گرژییه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، ڕێککه‌وتننامه‌ی شه‌راکه‌ت له نێوان عێراق و یه‌کێتیی ئه‌ورووپادا چالاک بکرێته‌وه که به ته‌واوی چوووه‌ته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه و ئاماژه‌یشی کرد ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه میکانیزمی قووڵ کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ھه‌ردوولا ده‌سته‌به‌ر ده‌کات و پشتیوانیی کردنی عێراق به‌ھێز ده‌کات بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ھه‌ڕه‌شه‌کانی به‌رده‌م ئۆقره‌یی و گه‌شه‌پێدانی ئابووری و سیاسی.
له به‌شێکیتری وته‌کانیدا سه‌رۆک به‌رھه‌م ساڵح بایه‌خدانی شه‌خسیی خۆی دووپات کرده‌وه به گوێ گرتن له ھه‌ر بۆچوون و ڕوانین و پێشنیازێک که ببێته فاکته‌ری به‌ھێزکردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کان و ڕوونیشی کرده‌وه پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیی دۆستانه و ھاریکاریی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپایی گرنگییێکی زیندوو نوێکه‌ره‌وه‌ی ھه‌یه و له‌وباره‌یه‌شه‌وه ئاماده‌یی و نیازی عێراقی نیشان دا بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییێکی گه‌شه‌کردوو له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی ئه‌ورووپادا له‌سه‌ر بناغه‌ی کرانه‌وه و دیالۆگ و ھاریکاریی بنیاتنه‌ر به‌و جۆره‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ھاوبه‌شه‌کان زامن بکات.
سه‌رکۆماری عێراق سوپاس و پێزانینی عێراقیشی ده‌ربڕی بۆ پشتیوانیی گرنگی ئه‌ورووپا و داوایشی کرد کۆمه‌کی ئه‌ورووپایی و نێوده‌وڵه‌تی زیاتر بکرێن به‌و پێیه‌ی قۆناغی داھاتوو قۆناغی کاری جیدیی ده‌بێت بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنی دامه‌زراوه‌یی و ماف و ئازادییه دیموکراسییه‌کان و دووپاتیشی کرده‌وه به‌رزکردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ژنان زامن کردنی ژیان و مافه‌کانیان و ژیان و مافی ھه‌موو ھاوڵاتییان بێ جیاوازیی، ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی سه‌رکردایه‌تیی نوێی وڵاته، شانبه‌شانی توندوتۆڵ کردنی یه‌کڕیزیی نیشتمانی و به‌دیھێنانی ئاشتبوونه‌وه و چاککردنی باری ئه‌منی و پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان و به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، سه‌رباری به‌شداری کردنی کاریگه‌ر و کارای عێراق له پته‌وکردنی پایه‌کانی ئاشتی و ئاسایشی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی.
به‌رھه‌م ساڵح له وته‌کانیدا دووپاتی کرده‌وه سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار گرنگییێکی تایبه‌ت ده‌دا به گه‌شه‌پێدانی ئابووریی نیشتمانی و ده‌ستپێکردن به ئاوه‌دانکردنه‌وه و بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری، کاری جدییش ده‌کات بۆ ده‌رکردنی ئه‌و قانوونانه‌ی که به‌دیھاتنی ئه‌م ئامانجانه زامن ده‌کات، له‌و ڕوووهشهوه داوای کرد که وه‌به‌رھێنه‌رانی ئه‌وروپایی و جیھانیی پرۆژه‌کانیان زیاتر بکه‌ن له عێراقدا و له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه‌ی کرد بۆ پابه‌ند بوون به ده‌سته‌به‌رکردنی ھه‌موو زامنێکی ئه‌منی و قانوونی بۆ ئاسانکاریی ئه‌م بواره.
باڵیۆزانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپاش گه‌شبینی و متمانه‌ی گه‌وره‌ی حکوومه‌ته‌کانیان ده‌ربڕی که سه‌رۆکایه‌تیی نوێی کۆماری عێراق ده‌توانێت له ئاینده‌دا که‌ش و ھه‌وایه‌کی ساز و گونجاو بخوڵقێنێت بۆ ھاریکاریی پڕ به‌رھه‌م و زیندوو، بایه‌خدانی ده‌وڵه‌ته‌کانیشیان دووپات کرده‌وه بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیی ھاریکاریی و کاری ھاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و پشتیوانی کردنی ئۆقره‌یی و گه‌شه‌کردنی سیسته‌مه دیموکراسییه فیدراڵییه‌که‌ی و پێشکه‌وتنی به به‌رده‌وامیی به‌ره‌و تاوسه‌ندن و گه‌شه کردن.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران