وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاستی هه‌نارده‌کردنی گازی سێ مانگی ڕابردووی بڵاو كرده‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كراو له كه‌ره‌سته‌ی گازی شل و گازی چڕی سێ مانگی ڕابردووی بڵاو كرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌که ڕێژه‌ی گازی شلی هه‌نارده‌كراو گه‌یشتوووه‌ته 175 هه‌زار ته‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی گازی شلی هه‌نارده‌كراو گه‌یشتوووه‌ته 175 هه‌زار و 73 ته‌ن و 47 بار هه‌نارده كراوه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كراو له مادده‌ی گازی چڕیش گه‌یشتوووه‌ته 561 هه‌زار و 461 مه‌تر سێجا و به 25 بار هه‌نارده كراوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه: كۆی گازی هه‌نارده‌كراو له ڕێگای سه‌كۆی باركردنی سه‌ر به كۆمپانیای گازی به‌سره‌وه له به‌نده‌ری ئۆم قه‌سر هه‌نارده كراوه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران