عادل عه‌بدولمه‌ھدی: له‌بری بازگه‌کانی پشکنین کامێرای چاودێری داده‌نێم
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عادل عه‌بدولمه‌ھدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق له ڕووی ئه‌منییه‌وه بازگه‌کانی پشکنین لا ده‌بات و کامێرای چاودێری له شوێنیان داده‌نێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چه‌ند سه‌رچاوه‌یێکی نزیک له عه‌بدولمه‌ھدی به میدیاکانیان ڕاگه‌یاندوووه که سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو له به‌رنامه‌یدایه به پله‌به‌ندی خاڵه‌کانی پشکنین له شه‌قامه‌کانی به‌غدای پایته‌خت لا ببات و کامێرای چاودێری له شوێنیان دابنێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌ش کردوووه: جگه له کامێراکانی چاودێری ته‌کنۆلۆژیای به‌دواداچوونی ئۆتۆمبێل و ژماره‌لێدانی ئه‌لیکترۆنیش به‌کار ده‌ھێنرێت.
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو که به مه‌به‌ستی سنووردانان بۆ تاوانه ڕێکخراوه‌کان پشت به ته‌کنۆلۆژیا ده‌به‌سترێت له ڕێی پرۆگرامی ئه‌لیکترۆنی و گه‌یاندنه‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو (٢ی تشرینی یه‌که‌می ٢٠١٨) سه‌رۆک کۆماری عێراق عادل عه‌بدولمه‌ھدی ڕاسپارد بۆ پێک‌ھێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران