هاوپه‌یمانیی فه‌تح: له ماوه‌ی دوو ھه‌فته‌دا عه‌بدولمه‌ھدی کابینه‌که‌ی پێکده‌ھێنێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی ھاوپه‌یمانیی فه‌تح ئاماژه به‌وه ده‌کات بڕیاره تا دانیشتنی داھاتووی په‌رله‌مان کابینه‌ی وه‌زاریی حکوومه‌ت پێکبھێنرێت و له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بکرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌شواق که‌ریم یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی ھاوپه‌یمانیی فه‌تح و په‌رله‌مانتاری ئه‌و ھاوپه‌یمانێتییه له په‌رله‌مانی عیراق ڕایگهیاندوووه: بڕیاره تا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داھاتوو عادل عه‌بدولمه‌ھدی ناوی ئه‌ندامانی کابینه‌که‌ی خۆی بخاته به‌رده‌ستی په‌رله‌مان ئه‌گه‌رنا بێگومان له ھه‌فته‌ی داھاتوودا کاره‌که‌ی ته‌واو ده‌کات.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه: ناوه‌کان له په‌رله‌مان په‌سه‌ند ده‌کرێن و به‌وه‌ش حکوومه‌تی نوێی عیراق بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵی‌تر داده‌مه‌زرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران