خبر 2018-10-07 06:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

170 هەزار گەشتیار سەردانی بێستوونیان کردووە

بەشی کرماشان- بەڕێوەبەری بنکەی جیهانیی وتوویەتی لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 97دا زیاتر لە 170 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچەی گەشتیاریی بێستوونیان کردووە.

کوردپرێس:

سامت ئیجرایی بەڕێوەبەری بنکەی گەشتیاریی جیهانیی بێستوون لەو بارەیەوە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند 170 هەزار گەشتیار هاتوونەتە بێستوون کە لەو ژمارەیە 3 هەزار گەشتیار لە وڵاتانی دەرەوە هاتبوون و زۆرینەشیان هاووڵاتیی وڵاتانی ئەڵمانیا و بەریتانیا و سپانیا و ڕووسیا و سویس و ئیتاڵیا و ئۆستراڵیا بوون.

ناوبراو زیادی کرد: نەورۆزی ئەمساڵ نزیکەی 56 هەزار گەشتیاریش کۆمەڵەی مێژووییی بێستوونیان بەسەر کردۆتەوە و بەپێی ئامارەکانیش زیاترین سەردان دەگەڕێتەوە بۆ دوو مانگی خاکەلێوە و گوڵان.

ئیجرایی گوتیشی شوێنەوارە مێژووییەکان و هەروەهاش سروشتی جوانی ناوچەکە هاندەری گەشتیارانە بۆ ئەوەی سەردانی ئەو ناوچەیە بکەن و کۆمەڵەی مێژوویی و گەشتیاریی بێستوون دەرفەتێکی باشە بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و یارمەتیدانی بووژاندنەوەی کەرتی ئابووری ناوچەکە.

ناوچەی بێستوون زیاتر لە 150 شوێنەواری مێژوویی و نەریتی لە خۆ دەگرێت کە زۆرینەیان نووسراوی سەر بەردە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی داریووشی هەخامەنشی واتا زیاتر لە 2500 ساڵیان تەمەنە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.