خبر 2018-10-02 05:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فەڕەنسا پشتگیریی ڕێککەوتنەکەی ئیدلیب دەکات

بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان ئیڤ لۆدریان رایگەیاند کە دوێنێ پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوش ئۆغڵو ئەنجام داوە و تیایدا پشتیوانیی خۆی بۆ رێککەوتنی سۆچی دووپات کردۆتەوە.

کوردپرێس:

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان ئیڤ لۆدریان رایگەیاند کە دوێنێ پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوش ئۆغڵو ئەنجام داوە و تیایدا پشتیوانی خۆی بۆ رێککەوتنی سۆچی لە بارەی ئیدلیبەوە دووپات کردۆتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لۆدریان پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ رێککەوتنی سۆچی لەبارەی دامەزراندنی ناوچەی داماڵراو لە چەک لە ئیدلب دووپات کردووەتەوە ".

لۆدریان داوای لە چاوش ئۆغڵو کردووە وەک گرووپێکی بچووک لەبارەی سووریاوە کارەکانیان لەگەڵ میسڕ، فەڕەنسا ، ئەڵمانیا ، ئوردن ، سعوودیە ، بەریتانیا ، ئەمریکا و وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەی ئاستانا درێژە پێ بدەن.

هەردوو وەزیر هاوڕا بوون لەوەی کە لە بابەتی سووریا تیشک بخرێتە سەر چارەسەری سیاسی و بۆ ئەم مەبەستەش نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا ستافان دی میستورا کارەکانی خێراتر بکات لەو بارەیەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.