خبر 2018-10-02 05:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر ئەنجامەکان بەمشێوەیە بن بەشداریی پەرلەمانی داهاتوو ناکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، ئەگەر ئەنجامەکان بەم شێوەیەی ئێستا بن جووڵانەوەی نەوەی نوێ بەشداریی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ناکات.

کوردپرێس:

شاسوار عەبدولواحید لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا ھەڵوێستی جووڵانەوەکەی لە بارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرد و وتی، "ھەڵوێستێکی ئازایانەمان ھەبێت، لەمەودا قۆناغێکی نوێ دەست پێدەکەین، لە شەقام و ھەر جێگایێک بێت لەگەڵ خەڵکداین و خۆپیشاندان دەکەین و دوکان و بازاڕ دادەخەین".

ناوبراو وتیشی، ناکرێت یەکێتی و پارتی بە ئارەزووی خۆیان کورسی ببەخشنەوە، ھەر لایەنێکیش بەشداری بکات لە پەرلەمانێکی لەم شێوەیە، شەرعییەت دەدات بەو پرۆسەیە.

شاسوار عەبدولواحید جەختی لەوەش کردەوە، لە ھەڵبژاردنی پەرلەماندا بە ڕەگەزنامە و ناسنامەی ساختەوە دەنگ دراوە و سندوقی ئامادەکراو لە جێی سندوقی ڕاستەقینە دانراوە و چاودێری لایەنەکان و کارمەندانی کۆمسیۆن دەرکراون.

ئاماژەی بەوەش کرد، نەوەی نوێ چاوی لە پۆست و پارە نییە و دڵنیایی دەدات لە ڕیزی ھاووڵاتیان بەردەوام دەبێت.

هیوای ئەوەشی خواست، هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات لەگەڵ هەڵوێستەکەی نەوەی نوێدا بن و بایکۆتی خولی پێنجەمی پەرلەمان بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.